كرێكارانی كارخانه‌ی كیش چووب ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و وه‌رنه‌گرتنی مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كرێكارانه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی بۆ ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه. كرێكارانی ناڕازی له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ڕایانگه‌یاندووه سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌تا ئێستا بڕه پاره‌ی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاویان وه‌رنه‌گرتووه و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كارخانه‌یه‌ش له ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی به‌و كرێكارانه داوه كه هیچیان هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.