كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشه‌هر له ئوستانی سیستان و به‌لوچستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و ئوستانه كۆ بوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ماوه‌ی ٤ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه و ١٤ ساڵیشه له لایه‌ن ئه‌و شاره‌داریه‌وه هیچ جۆره پاداشت و چه‌ژنانه‌یه‌كیان پێنه‌دراوه. كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه كه ڕێژه‌یان ده‌گاته ٦٥٠ كه‌س به شێوه‌ی گرێبه‌ستی و فه‌رمی خه‌ریكی كارن، به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسان و دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی چوار مانگیان دۆخی ژیانیان زۆر ناله‌باره و له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هیچ هه‌نگاوێك به‌و مه‌به‌سته نه‌گیراوه‌ته به‌ر.