ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی خارك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.
