ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له كانگه‌ی زه‌ره‌شوورانی تیكاب، دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیماكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
