ڕۆژی چۆارشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌لیك له كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی خۆزستان كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به هۆی نه‌بوونی كاره‌با داخرابوو، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له درێژه‌ی كه‌می به‌رق دا له ئێران، شیركه‌تی فوولادی خووزستان ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌كه بێ شێوه‌ی نێوه‌كات كار ده‌كات یان داخراوه. كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده بژێوی ژیانیان له ڕێگه‌ی كاركردن له‌و ناونده سه‌نعه‌تییه دابین ده‌كه‌ن و ئێستا خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارخانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن. جێگای ئاماژه‌یه كه له دوو مانگی ڕابردوودا به ده‌یان كارگه و كارخانه‌ی بچووك و گه‌وره به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق داخراون و سه‌دان كرێكار بێكار و بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه.