ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ته‌عاونی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت له شاری تاران، دژ به ناڕوونی داهاتووی پیشه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نادیار بوونی داهاتووی پیشه‌كه‌یان، كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی پیشه‌یی كارمه‌ندان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدان و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.
