سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی موخابه‌راتی گونده‌كانی ئێران له شاری تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد و خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م حقووقه دواخراوه‌كانیان هه‌تا پێش له سه‌ری ساڵی نوێ بوون.
به وته‌ی یه‌كێك له‌و كارمه‌ندانه، به نزیك بوونه‌وه به سه‌ری ساڵی نوێ، وه‌رنه‌گرتنی حقوق و مافه داراییه‌كانی دیكه‌یان كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه ناوه‌ته‌وه و هه‌ر ساڵ شێركه‌تی موخابه‌راتی ئێران له كۆتایی مانگه‌كانی هه‌ر ساڵێك، به كۆمه‌ڵێك بیانووی جیاواز حقووق و مافه داراییه‌كانی ئه‌و كارمه‌ندانه یان دوا ده‌خات یان به نیوه‌چڵی پێیان ئه‌درێت. جێگای ئاماژه‌یه له ئێستادا ٦ هه‌زار كارمه‌ند له به‌شی موخابه‌راتی گونده‌كانی ئێران خه‌ریكی كارن.