ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شارستانی بێهبه‌هان، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان و له سه‌ره‌وه بوونی ساعاتی كار، له به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی له ئه‌و شاره، بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو باج له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ڵگیراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه، كادری ده‌رمان ناچار به واز هێنان له پیشه‌كه‌ی ده‌كات و له داهاتوودا ئێران تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی نه‌بوونی كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستار ده‌بێت.
