ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كادری ده‌رمان و پێرسۆنێلی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئیلام و تاران دژبه جێیه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كادری ده‌رمان و پێرسۆنێلی نه‌خۆشخانه‌كانی ئیلام و “تاران كلینیك” له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها له خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووان دروشمی “وه‌زیری بێ كه‌فایه‌ت ئیستێعغا”یان به‌رز كردۆته‌وه.