کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگیان و خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگیان و خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، فه‌رهه‌نگیان و خانه‌نشینكراوان له‌ شاری كرماشان دژ به‌ خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. نارازیان هه‌ر وه‌ها خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و  بایه‌خ دانی ڕژیم به‌ ژیانی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كانیان بوون.