ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، شۆفێرانی گواستنه‌وه‌ی شاره‌داری مه‌شهه‌د دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م ده‌رگای شاره‌داری كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، شۆفێرانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیكی به‌رپرسانی شاره‌داری، خوازیاریپێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، نه‌بوونی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون.