ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤،كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له شاری یه‌زد دژ به نه‌بوونی بار و داهات، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان مانیان گرت و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه كێشه‌ی نه‌بوونی بار و داهاتیان هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نا‌توانن بژێوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شۆفێران خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كڕینی كه‌ڵوپه‌لی بارهه‌ڵگره‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها باری گونجاو بوون.