ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له دوكاندارانی تاناكۆرای شاری سنه دژ به زه‌وت كرانی هه‌ندێك له كه‌لوپه‌له‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كۆبوونه‌وه.
دوكاندارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه زه‌وت كراون و هه‌روه‌ها وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئۆستانداری سه‌باره‌ت به ئه‌م كێشه‌یه بوون. ناڕازیان جەخت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی زه‌وت كراون به ته‌نیا ده‌ستی دووهه‌م بوون و به هیچ شێواز به‌رهه‌مێكی قاچاخی تێدا نه‌بووه و هێزه‌كانی ڕژیم به بڕیارێكی ناڕه‌وا ده‌ستیان به سه‌ریاندا گرتووه.