به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی گوندی “شێخ ته‌قه”ی سه‌ر به‌شاری قوروه، له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕانی به‌كارهێنانی زه‌ویه‌كانیان له كه‌شاوه‌رزییه‌وه بۆ سه‌نعه‌تی، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه پێشتریش له ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه‌دا، له ئاست دامه‌زراندنی كارخانه له نێوه زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕێبوو له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به بیانووی ئه‌وه‌ی كارخانه‌ی فوولادی زاگرس داخراوه و ده‌یانه‌وێت كارخانه‌یه‌كی نوێ دابمه‌زرێنن، هه‌وڵی داگیر كردنی زه‌وییه كشتووكاڵییه‌كانمان ئه‌ده‌ن.