ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی تاران، دژ به خراپی دۆخی ژیانیان له خابگاكان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خوێندكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه و هه‌روه‌ها ڕێكخستنی ڕێپێوانێك، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ به دۆخی ژیانی خوێندكاران له خابگاكان، له سه‌روه بوونی نرخی خواردنی سلف سرویس و له خواره‌وه بوونی كوالیتی خواردن، گوشاری حەراسه‌تی زانكۆ بۆ سه‌ر خوێندكاران و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی كێشه‌كانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دەگەێننە هەموو زانكۆكانی دیكه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.
