ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی بابایی خه‌ڵكی شاری “موهاجران” سه‌ر به پارێزگای مه‌ركه‌زی، دژ به ڕاده‌ست نه‌كرانی خانووه‌كانیان له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه و به هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری ڕادەستكرانی خانووه‌كانیان، وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میلیی بابایی، به‌دواداچوونه‌وه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر كێشه‌ی خه‌ڵك به شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار بوون.