ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی په‌ردیسی نه‌یشابوور، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٥ ساڵ به سه‌ر په‌رداخت كردنی پاره‌ی خانووه‌كانیان، پرۆژه‌ی ساز كردنی خانووه‌كان هێشتا نه‌ك ته‌نیا دەستی پێنه‌كراوه، به‌ڵكوو وڵامی ناڕازیان نادرێته‌وه و بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن.