ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان دژ به بێڕێزی سدا و سیمای ڕژیم به نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له ئێران، له به‌رده‌م ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئه‌و پارێزگای كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بێڕێزی به ناسنامه، زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ئێران، هێڵی سووری هه‌موو خه‌ڵكه و به‌رده‌وامی ئه‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن ڕژیمەوە كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆرتری له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به دوای خۆیدا دێنێت. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی بڵاوەپێکردنی خه‌ڵك، هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری و نه‌ترسی خۆپێشانده‌ران، هێزه حكومەتییه‌كان ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.