ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دانیشتوانی گوندی زه‌ندئابادی ئه‌هه‌ر، دژ به چالاكییه دژه ژینگه‌ییه‌كانی كانگه‌ی مسی ئه‌نجۆرد، كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دانیشتوانی ئه‌و گونده به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بۆڵدۆزره‌كان، چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه‌یان ڕاوه‌ستاند و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له ساڵانی ڕابردوودا چەند نامه‌یان بۆ به‌رپرسانی ئه‌و به‌شه ناردووه، به‌ڵام بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نه‌دراوته‌وە و پشت گوێ خراون. ناڕازیان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها ڕاوه‌ستاندنی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگه‌یه به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.