ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی به‌لووچ به كۆبوونه‌وه له ده‌ورووبه‌ری مه‌عده‌نی زێڕی ته‌فتان، ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌سانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی زێڕ له‌و كانگایه ده‌ربێنن و كانهكهیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌عده‌نی زێڕی ته‌فتان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گانگاكانی زێڕی ئێرانه و كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ئه‌دات ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهینانی تێدا بباته سه‌ره‌وه. ناڕازیانی به‌لووچ ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌رمایه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه بۆ خه‌ڵكی به‌لووچستانه و ڕێگه ناده‌ن دوژمنان تاڵانی بكه‌ن.