کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌نده‌ری “گه‌ناوه‌”

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌نده‌ری

دانیشتووانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌نده‌ریگه‌ناوه‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مئاوی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ڵێن: كۆنتۆری ئاوه‌كانیان له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی به‌نده‌ریگه‌ناوه‌وه‌ قه‌ت كراوه‌ و ئه‌و ناوه‌نده‌ش هیچ ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر هۆكار و ماوه‌ی پچڕانی ئاو به‌ خه‌ڵك نه‌داوه‌ و ناڕه‌زایه‌تی گوندنشینانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌‌، زۆربه‌ی شیركه‌ته‌كان به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی ئاوه‌وه‌ داخراون و كرێكاره‌كانیان بێكار كردووه‌.