ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی تاران، شوش، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، گیلان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان له شاره جیاوازه‌كان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاست ڕیفاهی كرێكاران و خانه‌نشینكراوان، جوختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه سه‌ره‌ڕای باره‌ها كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی، نه‌ك ته‌نیا وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
