ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان دژ به له سه‌ره‌وه بوونی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی، كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌رپایی ڕێپێوانێك و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، جیاكاری له حهقدهتهكان، له سه‌ره‌وه بوونی نرخی هه‌ڵاوسان، گرانی كه‌لوپه‌له‌كانی پێویستی ژیانی خه‌ڵك و گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیان، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، سزادانی به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی به‌ندكراو بوون.
