ڕۆژی ڕابردوو، خانه‌نشینكروانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، مه‌ریوان، بیجاڕ، سنه ، تاران، ته‌ورێز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كاندا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ڕێكخستنی چه‌ندین ڕێپێوان له شاره جیاوازه‌كان، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.
