ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاری شوش، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی، بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.
