کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان

كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی خانهنشینكراوانی سهنعهتی فولادی ئیسفههان

 

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ شاری ئیسفه‌هان دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ به‌رپایی ڕێپێوانێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری ئیسفه‌هان و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكروانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكروانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌روها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. شایانی باسه‌ هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌ پێكردنی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكروان، هێرشیان كرده‌ سه‌ریان، به‌ڵام به‌ هۆی خۆڕاگری ناڕازیان هێزه‌كانی ڕژیم ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ بوون.