ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی پارێزگای ورمێ دژ به كرده‌وه نادادپه‌روه‌رانه‌كانی ستادی ئیجرایی، پشكداران و هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كانی شیركه‌تی موخابرات كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به به‌رپایی ڕێپێوانێك، وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون.