كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشیكراوانی شێركه‌تی موخابه‌رات ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی خواسته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیه‌كان كۆ بوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی شێركه‌تی موخابه‌راتی ئێران خوازیاری جێبه‌جێ كردنی ئایین نامه‌ی دامه‌زراندنی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگ پێدراوی ڕێكه‌وتی ٣٠ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی وه‌فدی به‌ڕێوبه‌رانی شێركه‌تی موخابه‌راتی ئێران بوون. خانه‌نشینكراوان ڕایانگه‌یاندووه له كاتی “خسوسی سازی” موخابه‌راتی ئێران بۆ ماوه‌ی ١٣ ساڵه كه داواكاریه‌كانی ئه‌وان جێبه‌جێ نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه، “ستادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام” یه‌كێك له گرنگترین ناوه‌نده ئابووریه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیه كه خاوه‌نی به‌شێكی زۆر له پشكه‌كانی شێركه‌تی موخابه‌راتی ئێرانه.