کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ شاره‌كانیئه‌هواز، شوش و تاران، دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ داخوازییه‌كانی خانه‌نشینكراوان بوون.