کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی تاران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان له‌ شاری تاران دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.