ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشیكراوان له شاری كرماشان له به‌رده‌م سندوقی خانه‌نشینكراوانی ئه‌وشاره كۆبوونه‌وه و دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و خراپی دۆخی ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی پێویسته ئازاد بكرێت” و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان بوون.