ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی فولاد و مه‌عده‌ن له شاره‌كانی كرمان و ئیسفه‌هان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ئابووری كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بڵاو کراونه‌ته‌وه، ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، په‌رداختی مه‌زایای خانه‌نشینی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.