کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ئه‌هواز 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی گوڵانی ١٤٠٤، خانه‌نشیكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ به‌رده‌م كانونی خانه‌نشینكراوانی ئه‌مانیه‌ له‌ ئه‌هواز كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ دژ به‌ كه‌مبوونی حه‌قه‌ده‌ست و هه‌روه‌ها دۆخی خراپی ژیانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.