ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی ئا‌مریكا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م بینای كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌تی مۆماشاتی ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی ئا‌مریكا له شاری واشینگتۆن و له‌به‌رده‌م بینای كۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان، سیاسه‌تی نەرمی ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری پچڕانی وتوووێژه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا بوون.