به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ی مانگی جۆزه‌ردان، به پێی بانگهێشتی ئه‌نجۆمه‌نی سنفی مۆعه‌لیمانی “مه‌ریوان- سه‌وڵاوا”، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له فه‌رهه‌نگیان، چالاكانی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌ی مۆعه‌لیمانی زیندانی: “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” له‌به‌ردم دادگای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركران و نادیاری چاره‌نووسی ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” و ته‌واوی مۆعه‌لیمان و كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بوون.