ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكانی شاری مه‌شهه‌د دژ به كه‌مبوونی داهات و پێنه‌دانی پشكی ئارد، له به‌رده‌م بینای ناوه‌نده سامانه‌ی نانینۆ له ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
نانه‌وایانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن سامانه‌ی نانینۆ پێشووتر پێیان ڕاگه‌یندراوه كه له سه‌دا ٤٠ی پاره‌ی نان له خه‌ڵك وه‌رنه‌گرن، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بڕه پاره‌یه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ڕاده‌ستی نانه‌وایان ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌و سامانه‌یه، بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج مانگه پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌دواداچوونه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
