کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان له‌ تاران و كاشان

كۆبوونه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان له‌ تاران و كاشان 3

خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان له‌ شاره‌كانی تاران و كاشان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٦ی گه‌لاوێژ، دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

نانه‌واخانه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری ولانانی سامانه‌ی نانینۆ، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، په‌رداختی یارانه‌، دابینكردنی ئاو و كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری، كه‌مكردنه‌وی نرخی سووته‌مه‌نی، وزه‌ و كرێ دووكان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌ ده‌رمانی بێ به‌رامبه‌ر بوون.