کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان له‌به‌رده‌م ژووری ئه‌سنافی تاران

كۆبوونه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كان له‌به‌رده‌م ژووری ئه‌سنافی تاران 3

نانه‌واخانه‌كانی تاران ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ له‌به‌رده‌م ژووری ئه‌سناف دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری په‌رداختی قه‌رزه‌كانیان له‌ سامانه‌ی نانینۆ، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی ساڵانه‌، دابه‌زینی نرخی ئاو، به‌رق، كاره‌با و گاز بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی ئینته‌رنێت سامانه‌ی نانینۆ كارایی خۆی له‌ده‌ست داوه‌ و تووشی زیانێكی زۆر بوون. نانه‌واخانه‌كانی تاران هۆشدارایان دا كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران، سامانه‌ی نانیتۆ به‌ ته‌واوی وه‌لا ده‌نێن.