ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، نانه‌واخانه‌كانی شاری ڕه‌شت هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی كه‌نگاوه‌ر، یه‌زد و مه‌شهه‌د دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نانه‌واخانه‌كانی شاری ڕه‌شت په‌یوه‌ست به كارزاری وه‌لانانی سامانه‌ی نانینۆ بوون و هه‌موو ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیان له فه‌رمانداری فڕێ داوه. نانه‌واخانه‌كان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی باجی ساڵانه، كرێ دووكان، ئاو، به‌رق، گاز و پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی بوون.