نانه‌واخانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: نان درووست ده‌كه‌ین به‌ڵام پاره‌یه‌ك وه‌رناگرین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نانه‌واخانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی یه‌زد، كه‌نگاوه‌ر و بۆجنۆرد سامانه‌كانی نانینۆیان ڕاده‌ستی فه‌رمانداری كرد و ڕایانگه‌یاند كه چی تر حازر نین له‌گه‌ڵ ئه‌و سامانه‌یه هاوكاری بكه‌ن. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی ساڵانه، نرخی ئاو، به‌رق، كاره‌با و گاز، هه‌روه‌ها پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی بوون.