ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی تاران له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی تارانی كه‌م كردۆته‌وه و ڕێگه نادات كه‌س زیاتر له سێ نان و نیو وه‌ر بگرێت. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت سامانهیێكی ئهلهكترۆنی سازكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان ڕێژه‌ی كڕینی ئارد و فرۆشتنی نانی تێدا تۆمار بكه‌ن، بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه و ده‌ڵێن به‌و شێوه‌یه ته‌نیا زیان ده‌كه‌ن.