کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی

كۆبوونه‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كانی سه‌قز دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی شاری سه‌قز له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، نرخی ئارد، خه‌میرمایه‌، ئاو، به‌رق و گاز به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و ده‌وڵه‌ت هێشتا یارانه‌ی مانگه‌كانی پێشووی په‌رداخت نه‌كردووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵك توانای كڕینی نان به‌ نرخی گرانیان نییه‌ و ناتوانن داوای زیادكردنی نرخه‌كان بكه‌ن. له‌ به‌رانبه‌ردا تێچوو و داهاتی نانه‌واخانه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه‌ و زۆربه‌ی كاسبكاران له‌ مایه‌پووچ بوون نزیك بوونه‌ته‌وه‌.