به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه دژبه بڕێنی پشكی ئارد له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت كۆبوونه‌وه.
له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرتمان سه‌باره‌ت به بڕینی پشكی ئاردی ده‌وڵه‌تی و كه‌می و گرانی ئاردی ئازاد له چه‌ند شاری ئێران بڵاو كردبوو، ئه‌مجاره نۆره‌ی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه‌یه و ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی پشكی ئاردی ده‌وڵه‌تی قه‌تع كردووه. ڕۆژی پێنجشه‌ممه نانه‌واخانه‌كانی سنه به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و دۆخه خراپه نیشان دا. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی كه‌می ئارده‌وه ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌كان دا درووست ئه‌بێت و زۆر كه‌س نانیان ده‌ست ناكه‌وێت، هه‌روه‌ها كڕینی ئاردی ئازاد سه‌رف ناكات و وڵامده‌ره‌وه‌ی ههزینهكانمان نییه.
