ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی زانكۆی ئازادی كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووق و گوزه‌رانی سه‌ختی ژیان، له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه ڕایانگه‌یاند: به پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵاوسان حقووقه‌كانیان نه‌چووه‌ته سه‌ره‌وه و به هۆی گرانی هه‌زینه‌كانی به‌رێچوون له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژێن. موعه‌لیمان و كارمه‌ندانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حقووق و مه‌زایاكانیان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی زانكۆ ده‌وڵه‌تییه‌كان بوون.