ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “مه‌سعود فه‌رهیخته” موعه‌لیمی مه‌حكوم به زیندان، له به‌رده‌م دادگای ڕژیم له شاری كه‌ره‌ج كۆبوونه‌وه.
به‌شدربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم دژ به‌و موعه‌لیمه به‌ندكراوه بوون. “مه‌سعود فه‌رهیخته” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی چوار ساڵ و یه‌ك مانگ ١٧ ڕۆژ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.