ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار و ده‌ستپێكی حه‌فته‌ی موعه‌لیم، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له شاره‌كانی كرماشان، شاباد، هه‌رسین، نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی، هه‌مه‌دان، ئه‌راك، شیراز و بووشێهر خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، خۆێندن به زمانی دایكی، كۆتایی هێنان به خسووسی سازی سیسته‌می په‌روه‌رده و ئازادی هه‌موو چالاكانی سنفی، كرێكاری و سیاسی بوون. موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوان له بڕیارنامه‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌دان به دۆخی خراپی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران، ڕایانگه‌یاند: له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی دا هه‌ر ڕۆژ و كاره‌ساتێك ڕوو ئه‌دات و قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساتانه ته‌نیا كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگان. شایانی باسه كه له كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی هه‌مه‌دان، چالاكێكی سینفی به ناوی ڕه‌زا موسلێمی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هه‌روه‌ها مه‌حموود سدیقی خانه‌نشینكراوی فه‌رهه‌نگی ئوستانی گیلان پاش بانگهێشت بۆ پۆلیسی ئه‌منیه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ڕه‌شت گوازراوه‌ته‌وه. له شاری تاران، چوار چالاكی فه‌رهه‌نگی به ناوه‌كانی وه‌لی میرزاسه‌یدی، مێهدی فه‌راحی شاندیز، حسێن عبادیان، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ری و كه‌سێك به پاشناوی سادقی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.