ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان له چه‌ند شاری ئێران به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كرابۆوه دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمان له‌شاره‌كانی ورمێ، كرماشان، نه‌یشابوور، مه‌ڵایه‌ر، هه‌مه‌دان، ڕوبات كه‌ریم، تاران و كه‌ره‌ج دژبه پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی هاوكاره‌كانیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان و ئازادی ته‌واوی موعه‌لیمانی زیندانی بوون.