کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له‌ نه‌سیم شاری تاران

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان له‌ نه‌سیم شاری تاران 4

موعه‌لیمانی شاغڵ له‌ قوتابخانه‌كانی نه‌سیم شاری تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، دژ به‌ نه‌بوونی سرویسی گواستنه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئامووزش و په‌روه‌رشی نه‌سیم شار سرویسی گواستنه‌وه‌ی بۆ موعه‌لیمانێك كه‌ هاتووچۆی گونده‌كان ده‌كه‌ن دابین نه‌كردووه‌ و موعه‌لیمان ناچارن له‌ گیرفانی خۆیان هه‌زینه‌ی هاتووچۆیان په‌رداخت بكه‌ن. ڕۆژی دووشه‌ممه‌، موعه‌لیمانی ناڕازی له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رشی نه‌سیم شار دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌رنج دان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.