به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سه‌قز- زیویه به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ئامووزش و په‌روه‌رش خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی “سوله‌یمان عه‌بدی” بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موعه‌لیمانی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانی له “سوله‌یمان عه‌بدی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لمیانی كوردستان كه له به‌رواری ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی پاره‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش و حه‌راسه‌تی ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ موعه‌لیمانی دڵسوز نیشان دا و خوازیاری ئازادی بهێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو بوون. موعه‌لیمانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و چالاكه سنفیه درێژ بێته‌وه بانگه‌شه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاو ئه‌كه‌نه‌وه.