ڕۆژی شه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٢، موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات له شاری یه‌زد بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌ماتی یه‌زد خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و هاوسانسازی حهقدستهكانیان بوون. موعه‌لیمانی خه‌رید خه‌ده‌مات ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، كلاسه‌كانی ده‌رس داده‌خه‌ن.
